لە ڕۆژی یەکشەممە، 21/1/2024

ڕێکخراوی شیاوهەڵسا بە ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە پارێزگای موسڵ لە چوارچێوەی پڕۆژەی ( ڕێگەم بدەن کاربکەم، بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر و قبوڵکراوتر بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ) بۆ گفتوگۆکردن، پێداچوونەوە و پەرەپێدانی پلانی کاری داکۆکیکردن بۆ بەرزکردنەوەی زیاتری بەشداریکردنی ئافرەتان و کەسانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە کۆمەڵگەی موسڵ. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن حکومەتی ئوسترالیا پاڵپشتی دەکرێت و لەلایەن ڕێکخراوی وۆرڵد ڤیژن، و ڕێکخراوی شیاو بۆ گەشەپێدانی توانای گەنجان و کەسانی کەمئەندام.